هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: تابلۆی کۆنی گەشتکردنمان بۆ بگەڕێننەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەولێر هەتوچۆ تابلۆ


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگه ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو شۆفێرانەی تابلۆی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات وەرگرتووە، دەبێت لە ماوەی مانگێکدا تابلۆ کۆنەکان بگەڕێننەوە و نوێیەکان وەربگرن.
چوارشەممە، 26-06-2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هاووڵاتییانەی ئاگادار کردەوە، کە تابلۆی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییە وەرگرتووە، "دەبێت تابلۆکە بگەڕێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و تابلۆى تازه بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرن".
لەبارەی هۆی گەڕاندنەوەی تابلۆکان، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "کاتێک ئەم تابلۆی گەشتکردنە درا بە ئۆتۆمبێلەکان نە دەتوانرا ئۆتۆمبێل بە تابلۆ کۆنەکان گەشتی دەرەوەی وڵات بکرێت، بەڵام لە ئێستادا تابلۆی نوێ نێودەوڵەتییە و هیچ کێشیەکی نییە بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر بە پێویستی دەزانێت، "سەرجەم ئەو شوفێرانەی تابلۆی گەشتکرنیان لایە، دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا لە دوای دەرچوونی ئەم ڕاگەیەندراوە، تابلۆکان بگەڕێننەوە".