رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان، 20-10-2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
ئەمرۆ چوارشەممە 26/6/2024 دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
لەمبارەیەوە، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق گوتی، “کاتەکە زۆر گونجاوە و پێشوازیی لێدەکەین، لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی لەو وادەیە هەڵبژاردن بکرێت.”
تێبينيێك بنێرە: