ئەمریکا کاروانێکی ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی لە حەسکە کرد
(0) /
ڕوانگە - ئەمریکا کاروانێکی ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی خۆی لە پارێزگای حەسکە لە سوریا كرد.
سوپای ئەمریکا کاروانێکی ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی خۆی لە ناوچەکانی ژێر دەستی هێزی کوردی هاوپەیمانی لە پارێزگای حەسکە لە سوریا كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، ئەم کاروانە شەوی ڕابردوو دوای تێپەڕین بە دەروازەی سنووریی ئەلوەلید لەسەر سنووری سووریا و عێراق، چووەتە ناو گوندی قەسرۆک لە حەسەکە.
بەم کاروانە سووتەمەنی و تەقەمەنی و کەرەستەی پزیشکی و کارمەند و سەربازی ڕەوانەی سوریا کرا.
تێبينيێك بنێرە: