دیاریکردنی 20ی ئۆکتۆبەر بۆ هەڵبژاردن سیاسییە و گۆڵکردنە لە یەکێتی

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەڵبژاردن پارتی یەکێتی


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - 20ی ئۆکتۆبەر کە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، دەکەوێتە چوار ڕۆژ دوای 16ی ئۆکتۆبەر کە حەوتهەمین ساڵیادی گەڕانەوەی سوپای عێراقە بۆ کەرکوک و پارتی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژانە بە "خیانەتی یەکێتی" لە قەڵەم دەدات.

هەروەها رۆژی 20ی ئۆکتۆبەری 2017 ئەو رۆژەبوو كە هێزی پێشمەرگە رێگریكرد لە ڕۆیشتنی سوپای عێراق لە کەرکوکەوە بەرەو هەولێر و پارتی ئەو ڕۆژە بە "داستانی پردێ" ناو دەبات.

بەشێک لە چاودێران دیاریکردنی ئەو ڕۆژە بۆ هەڵبژاردن بە سیاسی لە قەڵەم دەدەن، هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت "دیاریکردنی رۆژی ٢٠ ی ئۆکتۆبەری داهاتوو  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن پارتییەوە تەوقتێکی تەواو سیاسییە و گۆڵە لە یەکێتی! ١٦ ی ئۆکتۆبەریان خستۆتە ناو کاتی بانگەشەوە، ئەوەی ناویشیان ناوە (داستانی پردێ!!) رۆژی هەڵبژاردنەکەیە!".