دوایین راپرسیی لەبارەی بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بڵاوکرایەوە

(0) / / ئاسیا / ڕوانگه هەڵبژاددن سەرۆک کۆمار


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ ناوەندی ئیسپا و رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، دوایین راپرسیان لەسەر دۆخ و دەنگی بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوکردەوە.

راپرسییەکەی ئیسپا چوارشەممە لە ناو سێ هەزار و 589 کەسەدا لەسەرتاسەری ئێران ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی راپرسییەکە 46%ـی دەنگدەرانی ئێرانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن، لە بەرامبەردا 12% رایگەیاندووە، هێشتا بڕیاری بەشدارییان نەداوە و 28.8%ـی دیکەی دەنگدەران گوتوویانە، بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا ناکەن.

پزیشکیان 33.1% و جەلیلی 28.8%ـی دەنگەکان بەدەست دەهێنن، هەروەها قاڵیباف 19.1%ـی دەنگەکان و زاکانی 2.1% و مستەفا پوورمحەمەدی 1.2%ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.

هەروەها رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران راپرسییەکی لە ناو پێنج هەزار کەس  ئەنجامداوە و بەگوێرەی راپرسییەکە، پزیشیکیان 26% و جەلیلی 25% و قاڵیباف 17%ـی دەنگی دەنگدەران بەدەستدەهێنن و رێژەی بەشداریی هاوڵاتییانی ئێران لە هەڵبژاردنەکەدا دەگاتە 47%.

بڵاوکردنەوەی ئەو راپرسییانە لە کاتێکدایە، سبەی هەڵبژاردنی خولی 14ـەیەمی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت.