سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، هەواڵی لەدەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک ڕاوێژکار ڕەتدەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، هەمو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەك داوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار دەکات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا هەمو ئەو هەواڵانە ڕەتکردەوە، کە لە هەندێك پەیجی سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەك راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" سەرۆکایەتی کۆمار دوپاتی دەکانەوە هیچ دەستلەکارکێشانەوەیەك پێشکەش بە سەرۆك کۆمار نەکراوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا باس لەوەکراوە:" سەرۆکایەتی کۆمار جەخت دەکاتەوە، لەوەی کە سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی بۆ خزمەتکردنی هەموو عێراقییەكان و پاراستنی بەرژەوەندی باڵای وڵات و هەر ڕێگەی دادگاوە ڕوبەڕوی ئەوانە دەبێتەوە، کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردۆتەوە.
تێبينيێك بنێرە: