ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران ئاشكرا ده‌كرێت
(0) /
ڕوانگە - وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه زیاتر له 19 ملیۆن ده‌نگه و مەسعود پزیشکیان هەشت ملیۆن و 302 هەزار و 577 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها سه‌عید جه‌لیلی حەوت ملیۆن و و 179 هه‌زار و 756 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
موحسین ئیسلامی، وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە چوارەمین ڕونکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی قۆناغی 14ی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند، ئاماری فەرمی بارەگای هەڵبژاردنەکانی وڵات سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان له‌به‌رده‌ستن و تا ئێستا زیاتر لە 19 ملیۆن دەنگ جیاکراونەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مەسعود پزیشکیان هەشت ملیۆن و 302 هەزار و 577 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها سه‌عید جه‌لیلی حەوت ملیۆن و و 179 هه‌زار و 756 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر به‌پێی وته‌ی وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران، محه‌مه‌د باقر قالیباف ملیۆنێك و و 891 هه‌زار و 385 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، مسته‌فا پور محه‌مه‌دیش 15 هه‌زار و 625 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
پڕۆسەی دەنگدان لە چواردەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لە سەعات 8:00ی بەیانی دوێنێ هه‌ینی دەستیپێکرد و لە کاتژمێر 12:00ی شه‌و لە زیاتر لە 58 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات کۆتاییهات و دواتریش پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیش دەستیپێکرد.
بەپێی ئامارەکان، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەسی شایستە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەیانتوانی بەشداری دەنگدان بکەن، دەنگدان بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی لەدایکبون یان کارتی نیشتمانی دەکرا.
تێبينيێك بنێرە: