نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان دینار دۆلار


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەممە بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بووەوە.

پەیامنێری ڕوانگە  لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینارە، پێنج شەممە بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٣٠٧ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ١٣ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٤٠ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٣٢ دینار.