ئێران به‌فه‌رمى گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى کۆماری ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئێران سەرۆک کۆمار پزیشکیان


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کۆماری ئیسلامی ئێران به‌فه‌رمى گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى کۆماری ڕاگەیاند.
دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئێران ئاشكرایكرد، به‌وپێیه‌ى هیچ كاندیدێكى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ڕێژه‌ى (50+1)ى ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەچێتە گەڕی دووەم.
موحسن ئیسلامئ وتەبێژی دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئێران ئەنجامی ژماردنی دەنگەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
مەسعود پزیشکیان 10415991
سەعید جەلیلی 9473298
محەمەدباقر قاڵیباف 3383340
مستەفا پوورمحەمەدی 206397
بەم پێیە ڕێژەی بەشداریی لەم خولەی هەڵبژاردن دا ٤٠لەسەد بووە و گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى کۆماری ئێران هەینی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.