بڕیاری کۆتایی لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان

(0) / / عێراق / ڕوانگە مووچه کوردستان خانەنشین


Jun 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیادکردنی موچەی خانەنشینان لە مانگی تەمموزی 2024 جێبەجێ دەکرێت، دەشڵێت، موچەی هەر خانەنشینێکیش 150 هەزار دینار زیاد دەکات.

نەجم عقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،  زیادکردنی موچەی خانەنشینان لە مانگی تەمموزی 2024 جێبەجێ دەکرێت، موچەی هەر خانەنشینێکیش 150 هەزار دینار زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین موچەی خانەنشینی کرێکاری دەبێتە 700 هەزار دینار، واتە کەمترین موچەش لە 350 هەزار دینارەوە بۆ 500 هەزار دینار بەرزدەکرێتەوە، هەر کەسێکیش موچەکەی 700 هەزار دینار بێت، زیادکردنی موچە نایگرێتەوە.

وتیشی: هەموو کرێکارانی خانەنشین زیادکردنی موچە دەیانگرێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەشی خانەنشین بێت، تا ئێستا هیچ نیازێک نییە بۆ زیادکردنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، لە بودجەش ئاماژە بە زیادکردنی سودمەندانی ئەو موچەیە نەکراوە.