وردەکاری پلانی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە قۆناغی دوای شەڕ

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە غەززە ئیسرائیل قودس


Jun 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ  وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی پلانێکی لە ژێر ناوی "ڕۆژی دواتر" بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لە قۆناغی دوای جەنگدا خستۆتە ڕوو کە لەسەر بنەمای دابەشکردنی ئەم ناوچەیە بۆ ٢٤ بەش لە باکوورەوە بۆ باشوور دەبێت، و دەوترێت کە لە گەشتەکەی ئەم دواییەیدا بۆ ئەمریکا، ئەم پلانەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن تاوتوێ کردووە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی، یۆئاڤ گالانت، لە میانەی گەشتی ئەم دواییەیدا بۆ ئەمریکا، پلانێکی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بۆ قۆناغی دوای کۆتایی هاتنی جەنگدا خستۆتە ڕوو، کە بەو پێیەش کەرتی غەززە بەسەر ٢٤ ناوچەدا دابەش دەکرێت و هەریەکەیان بە شێوەیەکی کاتی بەڕێوەدەبرێت.
بڕگە سەرەکییەکانی ئەم پلانە بریتین لە:   - هێزی هاوبەش: گالانت پێشنیاری کردووە کە هێزێکی هاوبەشی ئەمریکی و وڵاتانی عەرەبی (بەناو) میانڕەو (میسر، ئوردن، مەغریب و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی) بەرپرسیار بن لە چاودێریکردنی کەرتی غەززە، هەروەها هێزێکی ناوخۆیی فەلەستینی بەرپرسیار بێت لە کاروباری کارگێڕی. 
- مەشق و ڕاهێنان: هێزەکانی فەلەستینی لەلایەن ئەو ئەمریکییانەی کە ئێستا لە قودس جێگیرن، مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت. ئەمریکییەکان پێیان وایە وڵاتانی عەرەبی تەنیا لە حاڵەتێکدا ئامادەن بەشداری لەم پلانەدا بکەن کە ئیسرائیل رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر بەشداریکردنی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین.