بەشەخۆراکی پێنجەم دابەش دەکرێت و برنجی تێدا کەمکراوەتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بەشەخۆراک ئابووری


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەشەخۆراکی پێنجەم دابەش دەکرێت کە برنجی تێدا کەمکراوەتەوە و بریکارەکانیش ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی دەبێت پارە بە ڤیزاکارت بدەن.

 بەرێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر  ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابەشکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بریکارەکانی شۆڕش، کوێستان، شەقامی سورچیان، کانی، بەختیاری، نووسەران و زانایان ئاگادار دەکەین کە سبەینێ سێشەممە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و ڕادەستکردنی پارەی لیستی مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٤ .

ڕوونیشیکردەوە کە بەشەخۆراکەکە پێکهاتووە لە:

١- زەیتی دار ۱ لیتر

۲- شەکر ۱ کیلۆگرام

۳- نیسک نیو کیلۆ

٤- ئارینۆک (لەتکە نۆک) نیو کیلۆ

٤ – برنج 2.5 کگم .

٥- دۆشاوی تەماتەی ٤۰۰ گرام ( سەبەتەی شەشەم)

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

باسی لەوەشکرد، برنج لە سێ کیلۆوە بۆ 2.5 کیلۆ کەمکراوەتەوە و لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنجەم، دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراکی شەشەم دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ڕاشیگەیاند،  هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.