وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ڕووداوەکانی باکووری سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە

(0) / / ئاسیا / وانگە تورکیا سووریا


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەو ڕووداوانەی کە لە باکووری سووریا ڕوویان داوە ڕایگەیاند: "ئەوە بە هەڵە دەزانین کە ڕووداوی تاوانێکی قەیسەری کە قۆناغی یاسایی خۆی دژ بە تاوانبارەکە دەپێوێ، بکرێتە بنەمایەک بۆ هاندانی خەڵک لە دەرەوەی سنوورەکان".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X لەبارەی ڕووداوەکانی باکووری سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوی کردووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەوە بە هەڵە دەزانین کە ڕووداوێکی نەخوازراو کە تاوانێکی قەیسەری بوو و قۆناغی یاسایی خۆی دژ بە تاوانبارەکە دەپێوێ، بکرێتە بنەمایەک بۆ هاندانی خەڵک لە دەرەوەی سنوورەکانمان. هەوڵەکان و هەڵوێستی بە بنەمای تورکیا بۆ ئاسایشی گەلی سووریا لەسەرووی هەموو ئەو هاندانانەیە".