زیانی 10 ملیۆن دۆلار بە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە هۆی بڕیاری تورکیاوە
(0) /
ڕوانگە - بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە”.
هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی ئەو 14 مانگەی کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا راگیراون زیانی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، 35% ی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەهۆی بڕیارەکەی تورکیاوە راگیراوە، و بڕیاریشە هەتاوەکو 7ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ راگرتنی گەشتەکان بەردەوامبێت.
تێبينيێك بنێرە: