تورکیا لەماوەى یەک مانگدا 129 جار چەکى کیمیای لەهەرێم بەکارهێناوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تورکیا


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی  هێزەکانی پاراستنی گەڵ (هەپەگە) ئاماری بۆردومانەکانى مانگى حوزەیرانى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لەو مانگەدا  تورکیا  129 جار چەکى کیمیای و قەدەغەکراوى لە هەرێمەکانى مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ  سێشەممە 2-7-2024،  ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی  هێزەکانی پاراستنی گەڵ (هەپەگە) سەبارەت بە ئاماری چالاکی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەمانگی رابردوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا تەنها لە ناو مانگی حوزەیراندا 129 جار بە چەکی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردووەتە سەر گەریلا.

لە ئامارەکەدا هاتووە، ئەو چەکە قەدەغەکراوانەش لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە دژی تونێلەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکارهێندراون.

ئەوە لەکاتێکدایە،  زیاتر لە 41 سالە لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆناو خاکى هەرێم بەردەوامە و  تورکیا ئەو پیلانەى بۆ داگیرکردنى ناوچە سنورییەکانى هەرێم دایناوە بەهاوکارى پارتى قۆناغ بەقۆناغ دەستى پێکردووە و بەردەوام لە هەوڵى فراوانکردنى هێرشە داگیرکارییەکانی لە باشووری کوردستاندا دەەدات.