تورکیا لەماوەى یەک مانگدا 129 جار چەکى کیمیای لەهەرێم بەکارهێناوە
(0) /
ڕوانگە - ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەڵ (هەپەگە) ئاماری بۆردومانەکانى مانگى حوزەیرانى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لەو مانگەدا تورکیا 129 جار چەکى کیمیای و قەدەغەکراوى لە هەرێمەکانى مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بەکارهێناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2-7-2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەڵ (هەپەگە) سەبارەت بە ئاماری چالاکی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەمانگی رابردوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا تەنها لە ناو مانگی حوزەیراندا 129 جار بە چەکی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردووەتە سەر گەریلا.
لە ئامارەکەدا هاتووە، ئەو چەکە قەدەغەکراوانەش لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە دژی تونێلەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکارهێندراون.
ئەوە لەکاتێکدایە، زیاتر لە 41 سالە لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆناو خاکى هەرێم بەردەوامە و تورکیا ئەو پیلانەى بۆ داگیرکردنى ناوچە سنورییەکانى هەرێم دایناوە بەهاوکارى پارتى قۆناغ بەقۆناغ دەستى پێکردووە و بەردەوام لە هەوڵى فراوانکردنى هێرشە داگیرکارییەکانی لە باشووری کوردستاندا دەەدات.
تێبينيێك بنێرە: