لەڕێگای کەلار دەربەندیخان دووکەس برینداربوون

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار دەربەندیخان پێکدادان


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی لەواوان دوو کەس برینداربوون

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ سێ شەمە دوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سۆناتا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج کەبەئاراستەی کەلار هاتوون لەنزیک گوندی لەواوان پێکیانداداوە، دوو کەس لەئۆتۆمبێلی جۆری دۆج برینداربوون دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

 ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە