کفری؛ کەمپینێکی یەک هەفتەی بەڕێوە دەچێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کفری ڕەفعەت محەمەد ڕەشید


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی خانووە کەلەپوریەکانی قەزاکە ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە کفری، کەمپینێکی یەک هەفتەییان ڕاگەیاندووە و داواکارن لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بچن

ڕەفعەت محەمەد ڕەشید، چالاکوانی مەدەنی لە قەزای کفری بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئێمە وەکو چالاکوانانی قەزای کفری  لە ڕۆژی 7/1 ەوە کەمپینی پارێزگاریکردن لە شوێنەورە دێرینەکانمان ڕاگەیاندووە کە ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت،

وتیشی:" ئامانج لە سازدانی ئەم کەمپینە ئەوەیە کە بتوانین بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان ڕێگەچارەیەک بدۆزینەوە بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لە ڕوخاندنی بەردەوای خانووە کەلەپوریەکانی ڤەزای کفری

ڕەفعەت محەمەد ڕەشید، ، ڕونیشی کردەوە:" بۆ ئەومەبەستە هەڵمەتێکی هۆشیاریمان دەستپێکردووە و پەیوەندیمان بەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان و دامودەزگا حکومیەکانەوە کردووە بۆئەوەی ئەوانیش هاوکارمانبن لەڕێگری کردن لە ڕوخاندنی ئەو خانووە کەلەپوریانە

ڕەفعەت محەمەد ڕەشید، چالاکوانی مەدەنی، ئاشکرایشی کرد:" بۆ پاراستنی ئەو خانووە کەلەپوریانە داوامان لە بەرپرسانی شارەکە و لایەنەپەیوەندیدارەکان کردووە کە ئەو خانوانە موڵکی تایبەتن و بۆ پاراستنیان دەتوانن زەوی بدرێت بە خاوەنەکانیان، چونکە ئەگەر هاتوو ئەو خانوانەی کەماون بڕوخێنرێت ئەوا هیچ خانویەکی کەلەپوری لە قەزاکەدا نامێنێتەوە.

لە ئێستادا تەنها نزیکەی پەنجا خانوی کەلەپوری لە قەزاکەدا ماون کە مێژووەکەیان بۆ 100 ساڵ تاوەکو 150 ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە و ڕێکخراو چالاکوانانی مەدەنی قەزاکەش داوادەکەن کە پارێزگارییان لێبکرێت و بکرێن بە موڵکی شوێنەوار.