مووچەی خانەنشینانی هەرێم زیاد دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لەکۆبونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى كوردستان هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ خانەنشینانى بەغدا پەسندكرا، وته‌بێژى یه‌كێتی خانه‌نشینانى هه‌رێمیش ڕایدەگەیەنێت:"حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ لیستی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ حکومەتی ناوەند بنێرێت

سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم ئاشکرای کرد:"   لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچەی خانەنشینان هاوتای بەغدا بکرێت.

وتیشى:"حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ لیستی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ حکومەتی ناوەند بنێرێت

سادق عوسمان، ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە ئێمە لەڕابردودا چەندینجار ئەو داوایەمان پێشکەشی ئەنجومەنەکە کردووە.