سەرۆك کۆمار بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم پیرۆزبایی لەدەستەی حەج و عومرە دەکات
(0) /
ڕوانگه ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە شێخ سامی ئەلمەسعودی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە.
لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 3-7-2024 لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار پیرۆزبایی لە شێخ سامی ئەلمەسعودی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و خەڵاتی " لەبەیتوم " بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك لەلایەن دەستەی حەج و عومرەوە، کە ئەوەش باڵاترین پلەی هەڵسەنگاندنە بۆ وەفدەکانی تایبەت بە حەج بەگوێرەی ستاندارد و تایبەتمەندییەکان.
هەروەها سەرۆك کۆمار ستایشی هەوڵەکانی دەستەکەی کرد لە رێکخستنی زیارەتکاران و ئەنجامدانی رێوڕەسمەکان لەلایەن حاجیانی عێراقی و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵات بەسەلامەتی، هاوکات هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەستەی حەج و کارمەندانی خواست.
لای خۆیەوە شێخ ئەلمەسعودی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك کۆمار دەربڕی، هەروەها رونکردنەوەیەکی پێشکەشی بەڕێزیان کرد سەبارەت بەکار و پلانەکانی داهاتوو لەپێناو پەرەپێدانی کارەکانی دەستەکەیان لە خزمەتی حاجییان و عومرەکارانی عێراقی.

تێبينيێك بنێرە: