کودەتای سەربازی لە مالی / سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار دەستبەسەر کران

(0) / / ئەفریقیا / ئەفریقا


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند کە ئەفسەرانی سوپا لە وڵاتی مالی، سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگرییان لە کودەتایەکدا دەستبەسەر کردووە.

 لە کودەتایەکی سەربازیدا لە وڵاتی مالی هەر یەک لە سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەستبەسەر کران.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاندووە کە ئەفسەرانی سوپای مالی لە کودەتایەکدا دەسەڵاتیان وەرگرتووە و چەندین بەرپرسی باڵایان دەستبەسەر کردووە.

موکتار ئونین سەرۆک وەزیران، با نەداو سەرۆک کۆمار و سولێمانە دوکور وەزیری بەرگری لە لایەن کودەتاچییەکانەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی پایتەختی مالی گواستراونەتەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مالی لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی باماکوی پایتەخت، داوای لە هاووڵاتیانی کردووە کە سەردانی ئەو وڵاتە ئەفریقییە نەکەن./.