کۆشکی سپی: بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان ناکشێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە بایدن کۆشکی سپی ئەمریکا


Jul 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە خۆ کاندیدکردن بەردەوام دەبێت و ناکشێتەوە.

 کارین جین پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "سەرۆک پێشچاوی ڕوونە و لە کێبڕکێکە دەمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەک ناکشێتەوە."

دوای بەڕێوەچوونی دیبەیتی یەکەمی نێوان بایدن و ترەمپ، بە هۆی شکستی بایدن لە دیبەیتەکەدا، داواکاری کشانەوەی بایدن و بەربژێرکردنی کەسێکی دیکە زیاتر بوون.

بایدن تەمەنی 81 ساڵە و ڕکابەری ترەمپ دەکات کە تەمەنی 78 ساڵە.