چەکی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەنم جووتیار ئابووری کوردستان


Jul 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکی لیژنەی باڵای بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەکەین

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێرو سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، لە راگەیەندراویکدا ئاگاداری جووتیاران دەکاتەوە کە رۆژی پێنجشەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات،لە زنجیرە (٢٠٠) تاوەکو زنجیرە(٣٥٠ ) لە رۆژی (٩،١٠،١١)ی ٢٠٢٤، گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن.

سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران دەشڵێت:"ئەو جووتیارانە چەکەکانیان لە بانکی بەحرکە خەرج دەکرێ"