هاوکارییە ئەمنییەکانی ئەنکەرە و واشنتن کۆتایی هاتووە / ڕۆڵی وەزیری ناوخۆی تورکیا

(0) / / ئەمەریکا / واشنتن


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێگەیەکی هەواڵ ڕایگەیاندووە کە هاوکارییە ئەمنییەکانی ئەنکەرە و واشنتن کۆتایی هاتووە.

پێگەی میدل ئیست مۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە کۆتایی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن ڕایگەیاندووە کە ئەم پرسە بەشێک لە هەوڵەکانی سولێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیایە.

سەرچاوەکانی نزیک لە وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە سویلۆ بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، بەشێک لە پرۆژە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی ڕاگرتووە.

ئەو پرۆژانەش بریتین لە: مەشق و ڕاهێنانی هاوبەشی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا و ئەمریکا و پەیوەندی هەواڵگری هاوبەش.

وەزیری ناوخۆی تورکیا بەردەوام لە سەر کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016 بە گومانەوە لە ئەمریکا دەڕوانێت و ڕایگەیاندووە کە ڕادەستنەکردنەوەی فەتحوڵڵا گویلەن لە لایەن واشنتنەوە گومانەکانی زیاتر کردووە./.