عێراق ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە ئاستی ئابووری خۆی پاراستووە
(0) /
ڕوانگە - مامەڵەداراییەکانی عێراق بەراورد بە وڵاتانی دیکەی عەرەبی بە جێگیری ماوەتەوە و تا ئێستاش داهاتی تاکەکسی بەشێوەیەکی گشتی مامناوەندە، لەو بارەیەشەوە بانکی جیهانی رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە عێراق خۆی لە ریزبەندی ئابووری مامناوەندا هێشتووەتەوە.
بانکی جیهانی لە بارەی گەشەی ئابووری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە داهاتی ساڵانەی هەر تاکێکی عێراق بە دۆلار، دەرکەوتووە کە عێراق لە ریزبەندی ئابووری مام ناوەندایە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەگوێرەی ریزبەندی ئابووری ( کەم داهات، مامناوەند، داهاتی گەشەسەندوو، داهاتی باڵا) هەرتاکێکی عێراق داهاتێکی ساڵانەی مامناوەندی هەیە.
باس لەوەش کراوە، عێراق ماوەی ١٠ ساڵ و چوار مانگە لەو ریزبەندییەدا ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەدیوە، ئەوەش وایکردووە لەرووی پێگەی گەشەی ئابووری لە ریزەبەندی وڵاتانی پێگەیشتوودا نەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرجەم وڵاتانی کەنداوی فارس لە ریزبەندی وڵاتانی ئابووری باڵادان، کە هەرتاکێکی ئەو وڵاتانە داهاتیان بەراورد بە تاکێکی عێراقی بەرێژەی ٤٠٪ بەرزترە ئەوەش وایکردووە وڵاتانی کەنداوی فارس بچنە ریزی وڵاتانی تازە پێگەشتوەوە.
تێبينيێك بنێرە: