ڕێباز حەملان ڕەخنەکانی سەر حکومەتی هەرێم بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ناو دەبات
(0) /
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە لیدوانێکیدا ڕایگەیاندووە کە حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تێكی یه‌ك لایه‌ن نییه، حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانییه، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و سۆسیالیست پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته ورده‌كاری داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌زانن، بێگومان لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌ی حكومه‌ت، مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانیان له داهات و خه‌رجیی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كیش له سه‌ر داهات و خه‌رجی هه‌بێت، ده‌چێته بواری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، كێشه‌یه‌كی سیاسییه، نه ته‌كنیكییه، نه داراییه.
ڕێباز حەملان سەبارەت بە دۆخی ئابوری هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌راورد به ڕابردوو له دۆخێكی باشتردایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه، پێویسته بۆ هاووڵاتیانی كوردستان ڕوونی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی قه‌رزیان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، تا چه‌ند ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه، كۆمپانیاكانیش ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له قه‌رزه‌كه داوا ده‌كه‌ن، ئه‌وان به پێی سیسته‌می بانكی قه‌رزه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
وەزیری پێشووی دارایی ڕایگەیاندووە کە خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا مووچه نییه، حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كی زۆری له سه‌ر شانه، له ڕووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان، بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، كه خه‌رجییه‌كی زۆره له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، كڕینی كاره‌بایه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ش زیادی كردبێت، خه‌رجییه‌كانیش زیادیان كردووه./.
تێبينيێك بنێرە: