مەسعود پزیشکیان نۆیەمین سەرۆککۆمارى ئێران

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە پزیشکیان مەسعود پزیشکیان


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - مەسعود پزیشکیان، لە خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئێراندا زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێنا و بوو بە نۆیەمین سەرۆککۆمارى ئێران.

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئێران ئەنجامى کۆتایى خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئێرانى بڵاوکردەوە و بەگوێرەى ئەنجامەکە لەکۆى 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی جیاكراوە، مەسعود پزیشكیان 16,384,403 دەنگ و سەعید جەلیلی 13,538,179 دەنگى بەدەستهێنا.

بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئێران، مەسعود پزیشکیان لە خولى دووەمى هەڵبژاردنەکەدا زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێنا و بوو بە نۆیەمین سەرۆککۆمارى ئەو وڵاتە.

لەراگەیەندراوەکەى کۆمیسیۆندا ئاماژە بەوە کراوە "رێژەى بەشداریکردن لە خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئێراندا بریتیى بووە لە 69,8%".

کاتژمێر 12ى شەوى رابردوو دوای سێجار درێژکرنەوەی وادەکەی، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، کۆتاییهات.

کاتژمێر 8:00ـی بەیانی رۆژی 5ـى تەمووزی 2024 بەکاتی تاران، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەستیپێکرد، زیاتر لە 61 ملیۆن و 452 هەزار هاوڵاتیی ئێرانی مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران.

خولی دووەمی هەڵبژاردن، کێبڕکییەکە لەنێوان مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازان بەڕێوەچوو.