سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزباییەک ئاراستەی پزیشکیان دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی ڕوانگە کوردستان ئێران


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند: "چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."

 
وتیشی: "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌سعود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم."
 
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش."