کەلار؛ زەوی بەسەر ژمارەیەک خێزاندا دابەشدەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار ئەکرەم ساڵەح زەوی


Jul 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەکەلار زەوی بەسەر ژمارەیەک خێزاندا دابەشکرێت سەرۆکی شارەوانی شارەکەش ڕایدەگەیەنێت:" دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو خێزانانەیە کە ماوەی چەندین ساڵە لە دوو بینای شارەکەدا نیشتەجێن و ئێستا ئەو بینایانە مەترسی ڕوخانیان لێ دەکرێت.


ئەکرەم ساڵەح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەو دوو بینایە، لیواڕەشەکە و بینایەکی دیکەی جەمەلۆنە، کە نزیکەی 162 ماڵی تێدایە و ماوەی چەندین ساڵە ئەو ماڵانە لەو شوێنەدا نیشتەجێ بوون و ئێستا شوێنەکەیان مەترسی ڕوخانی لەسەرە.

وتیشی:" لە ڕابردودا ئێمە نوسراومان کردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و لەوێشەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەدی بدات بۆ ئەوەی یەکی بەپارچە زەویییەک قەرەبو بکرێنەوە.وئەوشوێنەی کەتێیدان و مەترسی ڕوخانی لەسەرە چۆڵی بکەن

سەرۆکی شارەوانی کەلار، ڕونیشیکردەوە:" ئێمە لەڕابردودا وەکو ژمارەی هەوای بە تیروپشک زەویمان بەسەردا دابەشکردون و ئێستاش ئاگادارمان کردونەتەوە کە کێشەی قەرەبوی جوتیارەکانمان هەبو ئەوانیشمان چارەسەرکردووە و بۆیە ئێستا بانگمانکردوون بۆئەوەی وردبینی ناوەکانیان بکرێت و پاشان زەوێکانیان ڕادەستکەین و ئەوانیش ببنە خاوەنی زەوی نیشتەجێبونی خۆیان

سەبارەت بەو شوێنانەی دیکە کەبەر پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکەوێت لە کەلاردا،
 ئەکرەم ساڵەح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو شوێنانەی کە بەر خزمەتگوزاری دەکەوێت دەسەڵاتی خۆمانە بەپێی یاساکە لیژنەیەکی باڵاهەیە لە ئیدارەی گەرمیان ، کۆنوسەکان لیژنەی لاوەکی حازری دەکات و دواتر ئەوانیش قەرەبو دەکرێنەوە، بەڵام ئەم خێزانانەی دیکە بیناکەیان بینایەکی کۆنە و زیادەڕۆنییە و تەنها ئەو دوو شوێنەش هەیە کەپێویستی بەوەبێت فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەربچێت.