هەرێمی کوردستان: زیاتر لە 150 هەزار خێزانی کرێنشین بونیان هەیە
(0) /
ڕوانگە - سەرەڕایی ئەوەی کە ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی هەرێم لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە پرۆژەی نیشتەجێبون دروست دەکات، بەڵام تائێستا ئەو پرۆژانە گرفتی کرێنشینانیان چارەسەرنەکردووە و سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت: هەمو ئەو یەکە نیشتجێبونانەی کە دروست دەکرێن هیچیان بۆ خزمەتی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت نین
بەرهەم قەرەداخی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" بەگوێرەی ئەو داتایانەی للە بەردەستی ئێمەدایە نزیکەی 80 هەزار خێزانی کرێنشین بونی هەیە، هەرچەندە ئەم ژمارەیە زۆر دەقیق نییە، چونکە خەڵکێکی زۆر هەیە ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە و خەڵکانێکیش هەن کە باوەڕیان بەکاری ڕێکخراوەی نەبێت بۆیە ناوی خۆیان تۆمارنەکردووە.
وتیشی:" بەپێی ئەو داتا وئامارانەی کە دەستەی ئاماری هەرێم بڵاویان کردۆتەوە لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 150 هەزار کرێنشین هەیە.
بەرهەم قەرەداخی، ڕونیشیکردەوە:" سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر یەکەی نیشتەجێبون دروست دەکرێت کەچی بەدرێژای ئەو هەموساڵە نەتوانراوە چارەسەری کێشەی کرێنشینان بکرێت، چونکە هەمو ئەوپرۆژانەی دروستدەکرێن بۆ خەڵکی کەم دەرامەت و کرێنشینان نین، بەڵکو زۆربەی ئەو پرۆژانە بۆ خەڵکی دەوڵەمەند و ئەوکەسانە دروست کراون کە توانایەکی دارایی باشیان هەیە، چونکە دەزانین لە هەرێمی کوردستاندا مۆڵەت بە زیاتر لە 230 هەزار یەکەی نیشتەجێبون دراوە، بەڵام لەبەرئەوەی کە پلان نییە و یاسایەک نییە کە ڕێگری بکات لەوەی کە هاوڵاتییەک تەنها بتوانێت یەک یەکەی نیشتەجێبون بکڕێت بۆیە ئەمە وایکردووە زۆرینەی ئەویەکانەی دروست دەکرێن کەسانی سەرمایەدار و خێزانە عەرەبەکان و ئەو خێزانانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن بیکڕن، ئەمەش وایکردووە نرخی یەکەکان بەرزبێتەوە و خەڵکی هەژار نەتوانێت بیکڕێت.
بەرهەم قەرەداخی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان، ئاشکرایشیکرد:" ماوەی چەندین ساڵە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەپێی یاسای ژمارە 16 ی ساڵی 2011 دروستکراون، بەبێپێەکی دەبێت بدرێن بە هاوڵاتیان بە قیستی 25 ساڵ، بەڵام بەداخەوە لەبەرئەوەی بۆ کەم دەرامەت و کرێنشینانە حکومەتی هەرێم وەک پێویست نەیتوانیوە ئەم خزمەتگوزاریانە بگەیەنێت بەپرۆژەکان و تەواویان بکات ئەگینا چی وەبەرهێنێک هەیە کە ماوەی سیازدە ساڵ نەتوانێت هەیکەلی پرۆژەیەک تەواوبکات، بەڵام لەبەرئەوەی بۆکەمدەرامەتانە پشتگوێ خراوە کە دیارە حکومەت دەیەوێت پرۆژەبازگانیەکانی دیکە ڕەواجیان هەبێت بۆیە ئەو پرۆژانەتەواوناکات
تێبينيێك بنێرە: