كارەكانی دروستکردنى چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمى کوردستان تەواو بووە
(0) /
ڕوانگە - تەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەموو كارەكانی دروستکردنى چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمى کوردستان تەواو بووە و بڕیارە بەغدا پارەیان بۆ خەرج بكات.
هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕیگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ، لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان پێكهێناوە، پڕۆژەكە لە چوارچێوەی رێككەوتنی هاوبەشی هەردوو حكوومەتە و دەست دەكرێت بەجێبەجێكردنیان.
ئاماژەى بەوەکرد، ماوەیەكی زۆرە كار لەسەر دروستكردنی چوار بەنداو دەكەین لە هەرێمی كوردستان، بەڵام دروستكردنی ئەو بەنداوانە تێچوویەكی زۆری پێویستە و لەم قۆناغەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیدەتوانی جێبەجێیان بكات.
هەروەها وتیشى: ماوەیەكە هاوئاهەنگیمان لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا كردووە تا بودجەی دروستكردنی ئەو بەنداوانە لە ئەستۆ بگرێت، چونكە سوودی بۆ عێراقیش تێدایە.
تێبينيێك بنێرە: