پڕۆژەیەکی ستراتیجی گەورەی دیکە خرایە خزمەتی شاری سلێمانی
(0) /
ڕوانگە - پڕۆژەی یەکتربڕی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەتێچوی 10 ملیار وسێ سەد و پەنجا و پێنج ملیون دینار كرایەوە.
لەسەر فەرمان و بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی یەکشەممە ٢٠٢٤/٧/٧ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی خاتوو لیلی عمر و بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو جێگرانی پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و هونەری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و بەڕێوەبەری هەندێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگای سلێمانی و خاوەنی کۆمپانیای ئینێرجی ترانسیشن جێبەجێکاری پڕۆژەکە، و خاوەنی پڕۆژەی شاری ئارام، یەکتربڕی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود كرایەوە لە نزیک گەڕەکی کازیوە.
پڕۆژەکە بەتێچوی 10 ملیار وسێ سەد و پەنجا و پێنج ملیون دینار و لە پێش وادەی خۆی و بە کوالیتییەکی بەرز بە ئەنجام گەیشت.
ئەم پڕۆژەیە پێكهاتووە لە "ئەندەرپاسێك و فلای ئۆڤەرێك"، و دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی یوتێرنی دوو ئاڕاستەی سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و سەربەستكردنی هاتووچۆ تیایدا، وە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی دەكات سوپاسی زۆر بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ،وە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی، وەک ئاو، کارەبا، پۆلیس، ئاسایش، هاتووچۆ تاقیگەی سلێمانی کە هەموو لایەک بە یەک تیم توانیان هاوکاربن بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە، وە دەستی سەرجەم ستافی سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کارمەند و کرێکارانی بەشداربوو لەم پڕۆژەیە و ستافی كۆمپانیای جێبەجێكار خۆش بێت.
تێبينيێك بنێرە: