لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا؛ نزیکەی ١٣٠ هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەریی لە کوردستان تۆمارکراوە
(0) /
ڕوانگە - لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٣٠ هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەریی لە کوردستان تۆمارکراوە و لەو نێوەندەشدا نزیکەی ٢٧٠ هەزار منداڵ هەیە.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان رایگەیاندووە "لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا کۆتایی ساڵی رابردوو نزیکەی ١٣٠ هەزار ژن و مێرد لە یەکدی جیابوونەتەوە و کە نزیکەی ٢٧٠ هەزار منداڵ لەنێوانیاندایە".
وتیشی ، ئەو ژمارەیە زۆر زۆرە، لە عێراقیش لە چوار حاڵەتی هاوسەرگیری یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت، لە کوردستانیش دەبینین لە سێ تا چوار حاڵەتی هاوسەریی یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.
تێبينيێك بنێرە: