وتەبێژی سەربازیی کەتیبەکانی قەسام:  توانای شەڕکردن و بەرگەگرتنی موجاهیدین گەورەتر و زیاتر بووە

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە قەسام فەڵەستین


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازیی کەتیبەکانی قەسام لە وتارێکی لەبارەی دوایین دۆخی بەرگریی لە بەرانبەر سوپای داگیرکەری زایۆنی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛"موجاهیدەکانمان ٩ مانگە شەڕ دەکەن و سوپای دوژمن تێکشکێنن کە ئەمریکا و بەریتانیا پشتیوانییان لێدەکەن."

ئەمەی خوارەوە وتەکانی وتەبێژی سەربازیی کەتیبەکانی قەسامە:

• گەلەکەمان وەك سزایەك بەرامبەر بەرگرییكردن لە خاكی خۆی، بە بەردەوامیی ڕوبەڕووی دوژمنكاریی و كۆمەڵكوژیی دەبێتەوە.

• لافاوی ئەقسا سەرەتای خۆڕاگرییمان نەبوو بەرامبەر بە دەستدرێژیی داگیرکەر، بەڵکوو تەقینەوەیەك بوو لەبەرامبەر تاوانەکانی دوژمن.

• تاوانی زایۆنییەكان لە پاكتاو و سڕینەوە و كۆمەڵكوژیی بە بەرنامە لە كەناری خۆرئاوا و كەرتی غەززە و قودسی داگیركراو گەیشتووەتە لوتكە.

• هەموو ڕاپرسییە سەربەخۆكان دەریدەخەن كە دوای هەشت مانگ لە شەڕ، چۆن گەلەكەمان لەپشت هێزە بەرگریكار و جەنگاوەرەكانییەوە ڕاوەستاوە.

• بەبێ پاڵپشتیی دەرەكیی و بەبێ خۆراك و دەرمان، بەردەوامین لە شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی دڕندەترین دوژمن.

•  موجاهیدەکانمان ٩ مانگە شەڕ دەکەن و سوپای دوژمن تێکشکێنن کە ئەمریکا و بەریتانیا پشتیوانییان لێدەکەن.

• سوپای دوژمن، خەڵكی مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنێت و بۆردومانی ماڵ و نەخۆشخانە و قوتابخانە و مزگەوت و كەنیسەكان دەكات.

• جیهان لە ڕێی ئەو تاوانانەی زایۆنییەكان لە غەززە ئەنجامیدەدەن، درۆی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بێدەسەڵاتی یاساكانی مافی مرۆڤی بۆ دەركەوت و بینی.

• هەر ٢٤ كەتیبەكەمان لەگەڵ سەرجەم گرووپە بەرگرییكارەكان، دژی دوژمن شەڕ دەكەن و لەسەرتاسەری كەرتی غەززە، تێكیان دەشكێنن.

• موجاهیدانمان توانیویانە ژمارەیەكی ئێجگار زۆری پاشماوەكانی دوژمن، لە موشەك و بۆمبی نەتەقیو دووبارە بكەنەوە بە بۆمب و موشەك و لەدژی خۆیان بەكاری بهێننەوە.

• لەغەززە شوێنێک نییە بۆ ئەو هێزانەی کە وەك دز لە ماڵەکاندا خۆیان حەشارداوە، نە بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە لە پشت زرێپۆشەکانەوە خۆیان حەشارداوە.

• موجاهیدەکانمان بەوپەڕی ئیرادە و داهێنان لە ئامراز و تاکتیکدا شەڕدەکەن.

• شەڕی ڕەفەح و ئەوەی موجاهیدەکانمان لە الشجاعيە و شوێنەکانی تر دەینووسنەوە و تۆماری دەکەن، بەڵگەیە لەسەر بەهێزی خۆڕاگرییمان و، شکست و دۆڕانی دوژمن.

• دوژمن لەهەرشوێنێک بچێتە ناو کەرتی غەززە لێدانی ئازاربەخشی وەرگردەگرێت و بەردەوامیشی دەبێت.

• ئەو میحوەرەی لە ناوەڕاستی ئەو کەرتەدایە کە زایۆنییەکانی پێی دەڵێن نتساريم دەبێتە میحوەری مەرگ و ترس بۆ سەربازانی دوژمنی داگیركەر.

• توانای موجاهیدەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لە بەرامبەر تاوان و لەناوبردنی داگیرکاریدا بەهێزتربووە لەجاران.

• توانا مرۆییەکانی کەتیبەکانی قەسام زۆر باشە، لەکاتی شەڕیشدا توانیمان هەزاران جەنگاوەری نوێ وەربگرین. 

• هێشتا هەزاران جەنگاوەرمان هەیە كە ئامادەی شەڕن و هەركات پێویست بكات دێنە گۆڕەپانەكە.

• توانای بەرگرییكردنمان لەڕوبەڕووبوونەوەی زایۆنییەكان لەهەموو بستە خاكێكی غەززە زیاتركردووە.

  • ئەو سەرکەوتنە ڕەهایەی کە ناتانیاهۆ باسی دەکات بەمانای سەرکەوتنی شەخسی و ڕازیکردن و لەناوچوونی حکومەتەکەی دێت.

• هەموو ئەوەی ناتانیاهۆ ئەنجامیدەدات، هەوڵێكە بۆ هەڵاتن لەو دۆڕان و شكستەی كە هەتا كۆتایی ژیانی بەدوایەوەیە.

  • بە بنەماڵەی زیندانیانی غەززە دەڵێم(بنەماڵەی دیلە زایۆنییەکان)، چارەنووسی منداڵەکانتان بووەتە بوکەڵەیەك بەدەست نەتانیاهۆوە، کە بەدوای گەیشتن بۆ سەرکەوتنی شەخسیدایە.

•  توانای شەڕکردن و بەرگەگرتنی موجاهیدین گەورەتر و زیاتر بووە و ئاگری تۆڵەسەندنەوە کە دوژمن هەڵگیرساندووە، بەسە بۆئەوەی بیسووتێنێت و هەموو پلانەکانی لەناوببات.

• پەرەسەندنی بەردەوامی موقاوەمە لە کەرتی ڕۆژئاوا وەڵامدانەوە و هەڵبژاردنی گەلەکەمانە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی سیستماتیکیدا گەشەی کردووە.

• کابوسی جووڵە لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ بە ناچاری دێت.

  • بەرەکانی موقاوەمە لە لوبنان و عێراق و یەمەن یەکگرتووبوون بۆ پشتگیریکردنی قودس و ویژدانی بەکۆمەڵی نەتەوەکەمان لایەنگری ئەم خۆڕاگرییەیە.

• ئێمە هێشتا حەز دەکەین دەستدرێژیی ڕابگرین و تەنها بەلابردنی نادادپەروەری لە گەلەکەمان قبووڵدەکەین.

• دەرئەنجامی حەتمی موقاوەمە سەرکەوتن و شکستی دوژمن و داگیرکار دەبێت.

• ئێمە موجاهیدەکانمان و گەلەکەمان و میللەتەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە لافاوی ئەقسا یەکێکە لەو شەڕانەی کە تەنها گۆڕانکاری گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

• دەرکردنی باڵیۆزێك یان پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ دوژمنێك کە خەریکی قڕکردنی گەلێکی موسڵمانی عەرەبە، بووەتە خەونێك بۆ نەتەوەیەکی گەورە کە چەندین سەدە بەسەر گەلانی زەویدا زاڵبووە.

• تاوانەکانی داگیرکار نەوەیەکی پۆڵاین دروستدەکات کە پڕبێت لە ئیرادەی بەرەنگاربوونەوە و شەڕکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن ئەمە گەورەترین شکستی ستراتیژی دوژمنە، کە لەداهاتوودا درکی پێدەکات.

• "وإنه لجهاد نصر أو إستشهاد"،
والسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.