فیستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری مناڵانی کەلار بەڕێوەچوو

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هونەری فێستیڤاڵ


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە _ بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەشیک لە لێپرسراوانی حکومی و  مامۆستایان و مناڵان  فستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری مناڵانی کەلار بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان بەڕێوەچوو تێیدا پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ (لانە ئازاد) کرایەوە و لە وێنەکانیدا گوزارشتی لە پاراستنی مافی مناڵان و پاراستنی ژینگە و خەون و خولیاکانی مناڵان کرد و بۆ ئامادەبووان گوزارشتەکانی پشت تابلۆکانی ڕوونکردەوە.

لەدرێژەی بەرنامەکانی فستیڤاڵەکە و دوای ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگی پێدانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕیوەبەرایەتییەکەیان کرد بە مناڵان و ڕایگەیاند: مناڵان چینی گرنگی کۆمەڵگەن لەو ڕووەوە ئەم فستیڤاڵەمان سازداوە سوپاسی ئیدارەی گەرمیان دەکەین بۆ پشتیوانیان چالاکییەکان و ئامادەبوونیان لەم چالاکییە.

دواتر و لە فستیڤاڵەکەدا لەلایەن مناڵانی بەشدار بووەوە چالاکی سرود و گۆرانی و شانۆ پێشکەش بە ئامادەبووان کران.

فستیڤاڵەکە بە چاودێری جەلال شێخ نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان ، بەڕێوەبەرایەتی ڕؤشنبیری مناڵانی مناڵانی گەرمیان ، هۆبەی ڕۆشنبیری مناڵانی کەلار بەڕێوەچوو.