گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری پشتی له ناکاو و کت‌وپڕ
(0) /
ڕوانگە - زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی له پڕ توشی پشت ئێشەیەکی زۆر ده‌بنەوه بێ ئه‌وه‌ی له ڕابردودا هیچ نه‌خۆشیەکی بڕبڕه‌کانی پشتیان هه‌بو بێت، گه‌لێک جار بیریان بۆ ئەوه ده‌چێت که توشی ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکان بوبن، به‌تایبەت ئه‌گه‌ر پاش بەرزکردنه‌وه‌ی شتێکی قورس پشت ئێشه‌که ده‌ستی پێکردبێت، دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد، پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج باس لە گرنگترین هۆکاره‌کانی دروستبونی پشت ئێشه‌ی له ناکاو دەکات :
1. پچڕان و برینداربونی ماسولکه‌کان یان زۆر ماندوکردنی ماسولکه‌کان، لەڕێگای زۆر بەکارهێنان یان خراپ بەکارهێنانی جومگەکان و بڕبڕەکانی پشت کە ئه‌مه باوترین هۆکاری ئازاری پشته.
2. خزان و وشکبونەوە و ئینزیلاقکردنی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت.
3. هه‌وکردنی جومگه‌ی بڕبڕه‌کانی پشت؛ به هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه وه‌ک نه‌خۆشی تای ماڵتا.
4. عرق النسا یاخود سایەتیکا، ئەمەش کاتێک بە هۆکارێک فشار دەچێتە سەر دەماری سایەتیک کە شا دەمارێکە و بە سمتدا دێتە خوارێ بۆ ڕان و قاچ و پێیەکان.
5. سه‌وه‌فان و داخورانی بڕبڕه‌کانی پشت.
6. نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک.
8. هه‌وکردنی جومگه‌ی حه‌وز (Sacroiliatis).
9. نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا.
9. ته‌سک بونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت.
10. نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان.
11. به‌ردی گورچیله یان هه‌وکردنی گورچیله.
12. هه‌وکردنی ڕیخۆڵه کوێره.
13. خانمان پێش یان له کاتی سوڕی مانگانه یان له کاتی سکپڕیدا.

تێبينيێك بنێرە: