پشکنینی فێرکاری بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا
(0) /
ڕوانگە - لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە،ڕایگەیاندووە:" بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پڕۆسەی پشکنین بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژانی ٨ و ٩ی تەمووزی ٢٠٢٤، پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای ٢٤ پیادە و فەوجێکی لیوای ١٩ی پیادە ئەنجام درا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو:" پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتی عەمید روکن فەرهاد رەسوڵ و ئەندامێتی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، تیایدا رێکار و رێنمایی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دا.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.
.
تێبينيێك بنێرە: