سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سهركردايهتيى سه‌رۆك پزيشكيان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايهتيیی هه‌ردوولا
(0) /
ڕوانگە - نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکەیدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه، 10-7-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له مه‌سعود پزيشكيان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و، دراوسێيهتيى باش كه ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات."
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دڵنيايى ده‌ربڕى له‌وه‌ى ''سهركردايهتيى سه‌رۆك پزيشكيان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايهتيیی هه‌ردوولا و 'وه‌ك له دوا ديداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابى رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.''
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا "مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايي نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى دۆستانه و دێرينى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئيسلامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد."
تێبينيێك بنێرە: