ئامادەکاری بۆچۆنێتی هاتنی زیارەتکارانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن دەکرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق چلەی ئیمام حوسێن


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی زیارەتکارانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن و هەروەها بۆ بەسەرکردنەوەی ژێرخانی ئەو دەروازە سنوورییە هاوبەشانەی کە بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران تەرخانکراوە هەردوو وەزیری ناوخۆی عێراق و ئێران لە دەروازەی سنووریی خوسرەوی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە

 میدیای فەرمی ئێران، ڕایگەیاندووە:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە رێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە سەردانی ئێرانی کردووە و لە لایەن ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.

سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانە بۆ هاتنی زیارەتکارانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن، کە بە ئەربەعین ناسراوە، هەروەها بۆ بەسەرکردنەوەی ژێرخانی ئەو دەروازە سنوورییە هاوبەشانەیە کە بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران تەرخانکراون. 
 
حکومەتی ئێران رایگەیاندووە، ساڵی پار یەک ملیۆن زیارەتکار لە رێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە سەردانی عێراقیان کردووە، بەڵام بۆ ئەم ساڵ ئامادەکاری و هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە بۆ ئەوەی ژمارەکە زیاتر بێت.