ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێ کەوتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتوچۆ کوردستان


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە _ بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان لەدووسایدی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ گەڕەکی کەلاری کۆن کەسێک بریندار بوو

هاتووچۆی گەرمیان، بڵاوی کردەوە:"  بەهۆی پێکدادانی مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا لەنزیک گەڕەکی کەلاری کۆن شۆفێری کۆرۆلاکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٩ە، برینداربوو.گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار،

هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"تیمەکانی هاتووچۆ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەڕووداوەکە.