داوادەکرێت زەوی بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هەرێم پێداویستی تایبەت


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - كوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم  ڕایگەیاند، داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدات و ئەوانەشیان کە فەرمانبەرن خاڵی زیاتریان پێبدرێت.

وتیشی:"داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە کە وەفدێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەغداد بکات بۆ تۆماری نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە 13 هەزارمان ناردووە و، پێویستە بە زوویی تەواوبکرێت.

كوێستان محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد:"  وەفدەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوا لە بەغداد دەکات مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان زیادبکرێت و هاوتای عێراق بکرێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، ئاشکرایشیکرد:" سەردانی وەفدەکە بۆ ئەو مەبەستەیە کە پارەی چاودێریی خێزان بدرێت بە خێزانە کەمدەرامەتەکان کە لە ساڵی 2015-وە لە هەرێم بڕاوە لە کاتێکدا هاوڵاتییانی عێراق وەریدەگرن.