سەرۆك کۆمار سوپاسنامەیەكی لە د.عەبدولحسێن شەعبان بیرمەند و ئەکادیمیست-ەوە پێدەگات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق سەرۆک کۆمار


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، سوپاسنامەیەکی لە بەڕێز د.عەبدولحسێن شەعبان ئەکادیمیست و بیرمەند پێگەیشت لەپای پێشوازی گەرمی بەڕێزیان لە میوانانی کۆنفرانسی سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی-کوردی، کە کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە هەبوو.
کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی "دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-کوردی" لە رۆژی 29ی حوزەیرانی 2024 لە بەغداد بەڕێوەچوو.

د.عەبدولحسێن شەعبان لەنامەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە، کۆنفرانسەکە کاریگەرییەکی قوڵی ئەرێنی لەلای دۆستانی عەرەب بەجێهێشتوە، کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کرد و خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەکانی پێشخستنی عێراق و بەهێزکردنی پێگەی ناوچەیی دەربڕی.

ئەمەش دەقی نامەکەیە:

"بەڕێز سەرۆك کۆماری عێراق د.لەتیف جەمال رەشید

سڵاو و رێز

سوپاسی بەڕێزتان دەکەم بۆ ئاکار و بەخشندەیتان و پێشوازی جوان و میوانداریەکەتان، کە گەورەترین کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی "دیداری هەردوو کولتوری عەرەبی-کوردی" هەبوو، کاریگەرییەکی قوڵی ئەرێنی لەلای دۆستانی عەرەب بەجێهێشتوە، کە ئامادەبون و بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کردو خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی ئێوە دەیدەن بۆ پێشخستنی عێراق و پێگەی ناوچەیی، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی عەرەبی-کوردی لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست، ئەویش لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و ئامانجی هاوبەش و سودی وەك یەك و ناسنامەی فرەیی لە چوارچێوەی یەکێتیی نیشتمانیدا.

رەنگە سەرکەوتنی ئەم روداوە گەورەیە، کە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان بە گرنگییەکی زۆرەوە روماڵیان کرد، وامان لێ بکات گەشبین بین بۆ کاری داهاتوو لە چوارچێوەی دامەزراوەی رۆشنبیری و بەرنامەیەکی ساڵانە، کە لەڕێگەیەوە کۆمەڵێک بەرنامە و چالاکی هاوبەشی عەرەبی و کوردی رێکبخرێت.

بەڕێزتان خاوەنی ئەزمونێکی بەرفراوان و دەوڵەمەندن لەم بوارەدا، دەکرێت بە رێنمایی و چاودێریتان، بەرنامەیەکی هەمەچەشنی لەم شێوەیە رێکبخرێت، جا لە کوردستان بێت یاخود لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، یان لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی و هەروەها وڵاتانی دراوسێ (تورکیا و ئێران)، کە لەگەڵ عەرەب و کورد زۆر خاڵی هاوبەشی مرۆڤایەتیان هەیە و دەبێت بخرێنەڕو، جیاوازیەکانیش بۆ قازانجی چوار نەتەوەکە، کەمبکرێنەوە.

بەڕێز سەرۆك کۆمار، سڵاو و رێزی هاوکارە عەرەبەکانم قبوڵ بکەن، کە سەردانەکەیان بۆ عێراق و دیداریان لەگەڵ بەڕێزتان بە ئاشنایەتییەکی نوێ دادەنێن و بوەهۆی زیادبونی زانیاری و پاڵپشتی و هاوسۆزییان بۆ عێراق بە حکومەت و گەلەوە لەپێناو خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەسەندنی.

لەگەڵ ئەوپەڕی رێز و پێزانین و شانازی

عەبدولحسێن شەعبان
2024-7-9