د. عیزەت سابیر: كار بـۆ ئەوە دەكەین نرخی ســـەرجـــەم جــۆرەكانـــی سووتەمەنی لـــە هەرێمی كوردستــان هــاوشـێـوەی عێراقی لێبكرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق عیزەت سابیر


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - د. عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مافی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق سووتەمەنییان بۆ دابینبكرێت و لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو توانیمان 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتی كراو بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكەین و كار بۆ ئەوە دەكەین نرخی سەرجەم جۆرەكانی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراقی لێبكرێت.

وتیشی، پێویستە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان داواکاری پێشکەش بە بەغدا بکات و ئێمەش یارمەتیدەر دەبین، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا نەوتی سپی دابینبکرێت، ئێستا حکومەتی عێراق نەوتی زۆری هەیە و جاران هاوردەی دەکرد و ئێستا تەنکیەکانی عێراق پڕە لە نەوتی سپی، بۆیە مافی هاووڵاتیانی هەرێمە بەنرخێکی گونجاو نەوتی سپییان دەستبکەوێت.