لە بەریتانیا باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دادگایی دەکرێن؛ سێانیان کوردن

(0) / / ئەورووپا / ڕوانگە قاچاقچی مرۆڤ کوردستان بەریتانیا


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - باندێکی "بارگانیکردن بە مرۆڤەوە " کە بنکەکەی لە شاری تیسایدە، سەدان کۆچبەریان بە ئۆتۆمبێلی ڤان بردۆتە بەریتانیا کە شەش کەسن و چواریان کوردن و یەکێکیان کوڕی بەرپرسێکی یەکێتیە.
 
ماڵپەڕی ناسراوی بەریتانی " Teesside " بڵاویکردۆتەوە، محەممەد زادە خەڵکی شاری میدلزبرۆیە و ناوی وەک سەرۆک تیمێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ناسراوە کە سەدان کەسیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەوروپاوە بردۆتە بەریتانیا.
 
ئەو باندە قاچاخچیە بنکەکەیان لە شاری تیسایدە، لە نێوان پێنج هەزار بۆ ١٠ هەزار پاوەندیان لە کۆچبەران وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە پشتی بارهەڵگر و کامیۆنەکانەوە بشارنەوە و تا دەگوازرێنەوە بۆ بەریتانیا.
 
ئەو باندە، بە سەرۆکایەتی محەمەد زادە تەمەن ٤٣ ساڵ، لەگەڵ هاوڕێکانی؛ پارێز عەبدوڵڵا تەمەن ٤١ ساڵ، خالید مەحمود تەمەن ٥٠ ساڵ، ماریک سوچانیچ تەمەن ٣٩ ساڵ، گورپریت کاهلۆن تەمەن ٦٧ ساڵ و بیستۆن موسلێح تەمەن ٤١ ساڵ بەرپرسیاربوون لە ئامادەکردنی شۆفێران و ئاسانکاری بۆ کۆچبەران بۆ ناو وڵاتی بەریتانیا. 
 
دادگا دانیشتنی شەشەمی لەسەر ئەو دۆسیەیە رۆژی ١١ی تەموز سازکرد.
 
لێکۆڵینەوەیەکی دەزگای تاوانی نیشتمانی (NCA)ڤ ئاماژە بەوە دەکەن ئەو گروپە تاوانکارە لە نێوان پێنج هەزار بۆ ١٠ هەزار پاوەند پارەیان لە کۆچبەران وەرگرتووە بۆ ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا بیانشارنەوە لەوانەش ئۆتۆمبیلی ترێلەی بارهەڵگری ساردکەرەوە و هێنانیان بۆ بەریتانیا. سەرەتای دەستگیرکردنی ئەو گرووپە دەگەرێتەوە بۆ مانگی ئازاری ٢٠١٧ بوو، کاتێک میلان سوچانیچ – باوکی مارێک سوچانیچ – لە دوو بۆنەدا ئۆتۆمبێلێکی ڤانی لە بەریتانیاوە بەرەو بەلجیکا لێخوڕی بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی کۆچبەران.
 
لە دووەم سەفەریدا لەلایەن پۆلیسی فەرەنسا لە شاری کالێ ڕێگری لێکرا و هەشت کۆچبەریش لەناو بارهەڵگرەکەدا شاردرابوونە. دواتر میلان سوچانجیچ بە تاوانی بارزگانی بە مرۆڤەوە لە فەرەنسا سزا درا.
 
ئەم گرووپە چەندان جاری کۆچبەریان گواستۆتەوە لە وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ بەریتانیا، بڕیاریشە رۆژی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دادگا حوکمی کۆتایی ئەو تۆمەتبارانە بدات.