بەغدا بڕی ١٠ ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێم ناردووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئابووری پارەی گەنم نەوزاد شێخ کامیل


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە ڕایگەیاند" بەغدا بڕی ١٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم ناردووە''.
 
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' بەغدا بڕی ١٠ ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێم ناردووە، کە پێنج ملیاری بۆ سلێمانییە، سێ ملیار بۆ هەولێر و دوو ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆکە''.
 
ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای تەوابوونی ڕێکارەکان لەم هەفتەیەدا پارەکە بەسەر جوتیاران دابەشدەکرێت،  تا ئێستا ٧٠ ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران نێردراوە، ناردنی پارەکەش بەردەوام دەبێت.
 
بەپێی زانیارییەکان تاوەكو ئێستا نزیكەی ٥٤٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە.
 
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەم ساڵ ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ٢٨٢ هەزار و ٦٦٠ تۆنیان بۆ دیاریکراوە کە دەکاتە ٤٠٪ی ٧٠٠ هەزار تۆنەکە.