لەبەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازداین وپێویستە بەگەرمی بچین بەدەمیەوە لەپێناو دەستاو دەستكردنی دەسەڵات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە یەكگرتوو هەڵبژاردن سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: وەك یەكەم حزبی مەدەنی لەدامەزراندنەوە تائێستا بەردەوام ئامادەبوین بۆ هەڵبژاردن.

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: لەبەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازداین وپێویستە بەگەرمی بچین بەدەمیەوە لەپێناو دەستاو دەستكردنی دەسەڵات وڕاستكردنەوەی خواروخێچی حكومڕانی هەرێمەكەمان.

وتیشى: ئێمە هەمیشە بەشێوەی ئاشتیانە وەك یەكەم حزبی مەدەنی لەدامەزراندنەوە هەتاوەكو ئێستا بەردەوام ئامادەبوین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.

راشیگه‌یاند: سەرەڕای تێبینی لەسەر حكومڕانی و پرۆسەی سیاسی، بەڵام پێویستە تاكی كوردی ئامادەسازی تەواو بكات بۆ بەشداری لەپرۆسەی دەنگدان، چونكە سەرەكیترین ڕێگایە بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی و فەساد كە لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا هەرێمەكەمان پێوەی گیرۆدەبووە.