عێراق بەپەلە وەفدێک ڕەوانەی هەرێم دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بەغدا هەولێر دارایی


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/١٤، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە دکتۆر هەیسەم حەسەنی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری لە نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کراو وەزیری دارایی ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانی لیژنەکەو یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریاریەکان دوپات کردەوە.
لای خۆشیەوە دکتۆر هەیسەم حەسەنی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی هەماهەنگی و پشتیوانی وەزیری دارایی و دام و دەزگاکانی وەزارەتی بەرزنرخاندو ڕایگەیاند هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا کۆتایی ئەم مانگە کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی تەواو بکەن.
بڕیاریشە چەندین خولی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری تایبەت بە یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری بکرێتەوە.