کۆمیسیۆن: سبەی دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان
(0) /
ڕوانگە - سبەی دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، دوایین واده بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپه‌یمانێتی‌و حزب‌و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆو كاندیدانی پێكهاته‌كان كه خواستی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان هه‌یه، سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌یه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیی ڕۆژی دوشه‌ممه 15ی 7ی 2024، لیستی ناوی كاندیده‌كان وه‌رده‌گیرێت.
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه كه بڕیاره ڕۆژی 20ی 10ی 2024 به‌ڕێوه‌بچێت.
تێبينيێك بنێرە: