داوا لە سوپاى عێراق دەکرێت بۆ ڕێگرى لە تورکیا بێتە ناو هەرێمى کوردستانەوە
(0) /
ڕوانگە - جەواد یەسارى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانى ڕاگەیاندوو، پاراستنی خاکی عێراق پێویستی بە چوونە ناوەوەی سوپای عێراق هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتنی فراوانبوونی سوپای تورکیا.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێشینەیەکی مەترسیدارە و پێویستە حکومەتى عێراق هەڵوێستى هەبێت.
یەسارى جەختدەکاتەوە، پێویستە یەکە سەربازییەکان بچنە ناو هەرێمی کوردستانەوە و کاریگەریی خۆیان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بکەن.
تێبينيێك بنێرە: