هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا لە گەرمیان بەردەوامە
(0) /
ڕوانگە _ لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری، ڕوانگە، ئەندامێکی ئنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت:" بەدواداچونی وردمان بۆ گرفتی کارەبای گەرمیان کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەڵێنیان پێداوین، ئەوگرفتە چارەسەربکەن.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"ئەوکاتەش کە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بووم، کارمان دەکرد بۆ ئەوەی کە لە مانگەکانی ٧ و ٨ بەتایبەتی کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە ڕێگەی وەرگرتنی ڕژەیەک لە کارەبای ناوچە کوێستانیەکان زیادبکرێت و لە مانگە ساردەکاندا ئەو بڕەیان بۆ بگەڕێنینەوە کە ئەو پرۆسەیە ماوەی چەندساڵێک بەردەوامی هەبوو.
وتیشی:" بەداخەوە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، کە لە قەیرانێکی قوڵی دارایدایە و بە بەردەوامی لەگەڵ بەغدا گرفتیان هەیە ئەمەش وایکردووە کە نەتوانرێت گرفتی کارەبا چارەسەربکرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕونیشیکردەوە:" بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەی کە کردومانە دەرکەوتووە گرفتی کارەبا تەنها لە هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو لە بەغداش هەمان گرفت بونی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما هێندەی دیکە گرفتەکەی قوڵترکردۆتەوە و ئەم گرفتەش وایکردووە مۆلیدەکان مانگانە بڕێکی زۆر پارە لە هاوڵاتیان وەربگرن و ئەمەش بووەبەهۆی ئەوەی کە خەڵک تاڕادەیەکی زۆر نیگەران بێت لەو دۆخە، بەتایبەت لە ئێستادا کە مووچەی موچەخۆران دوادەکەوێت
سروە محەمەد، ئاشکرایشیکرد:" بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا گفتوگۆمان لەگەڵ زۆرێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و ئەوانیش بەڵێنیان پێداوین کە لەم مانگەدا تاڕادەیەک هەوڵی چارەسەرکردنی ئەوگرفتەبدەن، بەڵام پێویست دەکات ئەم گرفتە بەیەکجاری چارەسەربکرێت و ناکرێت هەموساڵێک دووبارە ببێتەوە.
لەبارەی پرسی فرۆشتنی کارەبای هەرێم بە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕونیکردەوە:" لەڕێگەی وەزارەت کارەبای عێراقەوە، بەدواداچونم بۆ ئەو پرسەشکردووە و بۆم ڕونبوەتەوە لە پێشوتردا ناوچەکانی، جەلەولا و خانەقین، بەپلی گرێبەستێک کە لەڕابردودا کراوە، کارەبایان لە وڵاتی ئێرانەوە پێدەگەیشت و لەئێستادا ئێران ئەو کارەبایەی لەو ناوچانە بریوە و بۆیە حکومەتی عێراق، ناچارە کارەبا لە دوو کۆمپانیا کە لە هەرێمی کوردستانن بکڕێت بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەش هاوشێوەی قەزای کەلار، کارەبایان پێبگات نەک ئەوەی کە کارەبایان ببێت بە ٢٤ کاتژمێری.

تێبينيێك بنێرە: